دەقی پەیامەکەی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە:
بۆ بەڕێز مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
سڵاوێکی برایانەی گەرم،
بە بۆنەی ساڵهاتی دامەزرانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە پڕ بە دڵ پیرۆزبایتان لێ دەکەین و ئاواتەخوازی پتەوتر بوونی یەکڕیزی ڕیزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئاشتی و تەبایی لە هەرێمی کوردستان، ژیان بە ئازادی و یەکسانی و خۆشگوزەران بۆ جەماوەری تێکۆشەری باشوری کوردستانین، بێگومان جەماوەری خەڵکی کوردستان کە لە پیناوی بەدیهێنانی ئەم ئاواتانەدا ڕەنجی زۆریان بردووە و قوربانی زۆریان داوە، شایستەی وەها ژیانێکن و ئەم ئاواتانەش تەنها بە پشتبەستن بەم جەماوەرە بەدی دێن و بە هێزی لەبن نەهاتووی ئەوان سەقامگیر دەبن.
جارێکی دیکە پیروزبایی ئەو یادەتان لێدەکەین و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین
کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە
ئیبراهیم عەلیزادە
01/06/2022 [1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 808 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!