دەقی پەیامەکە:
بەڕێزو خۆشەویست کاک کۆسرەت ڕەسوڵ، تێکۆشەرەکەی شاخ و شار، بەگەرمی بەخێرهاتنەوەت دەکەم بۆ خاکی نیشتیمان کە بەداخەوە ماوەیەک بوو بەهۆی باری تەندروستیتەوە جێتهێشتبووین.
بەدرێژایی هەموو ئەو ماوەیە دڵمان لات بوو، چونکە ڕابوردووت دیارە کە پێویستییەکی یەکجار پێویستیت بۆ ڕێبازەکەی مامی هەموان و یەکێتیەکەی شەهیدان و کوردستانەکەی نیشتمان.
خۆشحاڵم کە بە تەندروستیەکی باشەوە هاتیتەوە ناومان و دڵ و چاومانت ڕۆشن کردەوە، هیوادارم دوور بیت لە هەموو ناخۆشییەک و بەتەندروستییەکی باشترەوە بێیتەوە کۆڕی خەبات بەتایبەت کە لە نوێبوونەوەی ئێستا و داهاتووی یەکێتیدا هەڤاڵەکانت پێویستیان بە ڕێنمایی و ڕاوێژ و بڕیارە گرنگەکانتە.
دووبارە بە ئومێدی تەندروستی و سەلامەتیت.
گەلاوێژ [1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,240 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!