لە جەواڵ دەستی پێوە نەگرتووە، لە هەمبانە دەستی پێوە ئەگرێ
جەواڵ تورەگەیەکە گەورەترە لە هەمبانه، لە بەن و موو دروستکراوه، هەمبانە: بچوکترە لە جەواڵ و لە چەرم و پێستە دروست دەکرێت، هەردوو کەل و پەل لە کۆندا دانەوێڵەی تێدا هەڵگیراوە و وردە وردە کەیبانوو ئه و دانەوێڵەی بۆ پێداویستی خواردنی ڕۆژانه دەرهێناوە تا گەیشتۆتە بنی جەواڵ و هەمبانە، ئه و حاڵەتی جەواڵ و هەمبانەیە بووە بە ئیدیۆم و ئەگەر کەسێک ئابوریانە نەبێت و قەدری زۆری شت نەزانێت و دواتر بیەوێت بە شتی کەم شتە لە دەست دراوەکان بگەڕێنێتەوە بە تەوسەوە پێی دەوترێت: لە جەواڵ دەستی پێوە نەگرتووە، لە هەمبانە دەستی پێوە دەگرێ.[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,235 ganger