=KTML_Embed_Begin=width:20%;height:20%;float:left;=KTML_Embed_Alt=0001.MP4=KTML_Embed_Source=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2022/419036/0001.MP4=KTML_Embed_End=
من و تۆ لە ئێوارەی بووک و زاوایەتیماندا، ڕێگەی سەرچنارمان تا بەردەرکی سەرا بە پیاسە پەیکرد
لەسەر شەقام نیوەشەو یەکتریمان ماچ دەکرد و باران تک تک دەباری...
کانی وەتمان گولەی دەگرتە دێگەڵە، لە #هەڵەبجە# ئێوارە دەبووە کابووس و دەهات بە #سەیدسادق# وەردەسوورایەوە..!
#زاخۆ# وەژێر ئاو کەوتبوو، #هەولێر# لە ناو تاریکیدا دەستی بەدوای هەنارە مێخۆشەکانی #شەقڵاوە# دا دەگێڕا..!
#کۆیە# سەرمای بوو، قاپوتێکی کۆنی کون کونی لە #کەلار# خواستبوو..!
#ئاکرێ# نەیدەتوانی بچێت قومێک عارەق لە نادی مۆزەفینی #دهۆک# بخواتەوە..!
بەختەوەری ببووە فیستانێک ژن لەبەرخۆیان دەکرد و تەنیا لە #ماردین# دەنگی دەدایەوە: لۆ لۆ.. لێ لێ..
لە ڕێگەی نێوان #چەمچەماڵ# و #کەرکووک# عەسکەرێکی عارەب تەعەدای لە ژنێکی کورد دەکرد و منداڵەکانیشی سەر دەبڕی..!
لە ناو باڕێکی سەرخۆشی #سلێمانی#ش وێنەگرێک بەمووس شادەماری مەچەکی خۆی دوولەت دەکرد و دەڕۆیشت..!
من و تۆش لە سەرشەقام یەکتریمان ماچ دەکرد و باران دەباری..!
#فەرهاد پیرباڵ#[1]