مەدرەسەی قوبەهانە لە قەزای ئامێدی، ئەم شوێنە سەردەمانێک ناوەندی زانست و مەعریفه بووە لە ئاستی زانکۆی ئێستا دا زیاتر بووە، چەندەها کەسی ناودار لێره پەروەردە بوون لە چەندین شوێنەوە خەڵک هاتوون لێرە خوێندوویانە و پێگەیشتون، لە سایەی حوکومرانی کوردیدا ئێستا بۆتە کەلاوەو بەرەو لەناوچونی یەکجاری دەچێت، بەداخەوە کە نۆژەن نەکراوەوتەوە،
نەخش و زەخرەفە و شێوازە ئەندازیارییەکەی زۆر سەرنج ڕاکێشە و دەستڕەنگینی و کارامەی لە دروستکردنیدا بەکار هاتووە، مێژووی بۆ سەدەی پانزەی زاینی دەگەڕێتەوە.
[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 973 ganger