زاوا خوێڕییە
وتراویشە: موو نەرمە یان بارەبەری ماڵە خەزووران، زاوا لە کوردەواریدا زۆر جنێو و قسەی ناشیرینی پێ وتراوە، هاوشێوەی خەسوو، بێ بایەخ و تا ڕادەی سووک سەیر کراوە له و ئیدیۆمەی کە دەڵێت: حەوتم بمرێ لەزاوا، کۆزم نابێ ساوا، یان وتراوە: زاوا بکا کفنم نەکا بەرگم، منەت و منەتباری خراوەتە پاڵی، یان پێی وتراوە: چوارپێی بارەبەر له و ئیدیۆمەی کەدەڵێت: زاوا کەری خەزوورییە، لێرەش زاوا خوێڕییە و موو نەرمە واتە: وەک داری تەڕ چەماوەیی و ئەڵقەییە دەخرێتە پەنجەوە و بە ئارەزووی خۆی باری دەکا و لێی دەخوڕێ و مووی وەک ژنان نەرمە و هەرچی پێی بکەیت ناڵێت: نا، بەتەوسەوە به و جۆرە زاوایە دەوترێت: زاوا خوێڕییە و موونەرمە. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 585 ganger