پەیامی موحیب مەهابادی بە بۆنەی ساڵوەگەڕی لە سێدارەدانی #پێشەوا قازی محەمەد#ەوە
بە بۆنەی هاتنی 10ی خاکەلێوە ڕۆژی شەهیدانی کوردستان ساڵوەگەری دڵتەزێنی لە سێدارەدانی شەهیدانی نەمر: پێشەوا قازی محەمەد، محەمەد حوسێن خانی #سەیفی قازی# و میرزا ئەبولقاسمی #سەدری قازی#، ڕووحی بەرزیان شاد و یادیان پیرۆز و ڕێگایان پڕ ڕێبوار بێ، نامرن ئەوانە وا له دڵی میللەتا ئەژین، هەر بژی کورد و کوردستان
هۆنراوەیەک بەو بۆنەوە:
کۆماریان لێکردین خرا
دەرگای ئازادی داخرا
پێشەوای کورد بە ناڕەوا
حوکمی سێدارەی پێدرا
ماتەمینە وەتەن ئاوا
بۆ تراژێدی چوارچرا
دەی خاکەلێوە پێشەوا
بۆ مافی گەل شەهید کرا
لەو بەرواره دەکەم داوا
خوشکی ئازا، کاکی برا
یادێک بکەن لەو ڕووداوە
هۆی بەرخۆدانی نێونرا
ئەو ڕۆژە تا موحیب ماوه
بیری له دڵ داتاشرا.
هۆنراوە: #موحیب مەهابادی#
#29-03-2021#
[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,437 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!