ناو: محەمەد
نازناو: غەریبی شاڵ دروو
ناوی باوک: غەریب
ساڵی لەدایکبوون: 1952
ڕۆژی کۆچی دوایی: #10-09-2020#
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
شوێنی کۆچی دوایی: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
محەمەد غەریب ساڵح ڕەحیم ناسراو بە (وەستا غەریبی شاڵ دروو) لە دایکبووی ساڵی 1952 لە گەڕەکی مەڵکەندی شاری سلێمانی، ژیانی هاوسەرگیری پێک هێناوە و خاوەنی دوو کوڕ و حەوت کچە بە ناوەکانی (زانا، ئارام، مەهاباد، شۆخان، جوان، باخان، چاوان، شادی، دینە) ، یەکێک بوو لە خەیاتە دێرینەکان و چاکەکانی شاری سلێمانی هەتا ئێستاش دوکانەکەی لە حەوزە وشکەکە بازاڕی موڕاد ماوە و کوڕەکانی بەڕێوەی دەبەن، هەروەها یەکێک بوو لە کۆرسەکانی کۆمەڵی هونەر و وێژەی کوردی بەشی مۆسیقا، بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە لە ڕێکەوتی 10-09-2020 بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد[1].
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 864 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!