ئاو لە بێژنگدا ناوەستێ.
بێژنگ: ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، بۆ بێژانەوەی دانەوێلە بەکاردێ، بە کەسێکی دەم شڕ دەوترێت کە قسە لە دەمیا نەوەستێ، وەکوو بێژنگ چۆن لە کاتی کرداری بێژانەوەدا، دانەوێڵەی لێ دەکەوێتە خوا، ئاواش قسە لە دەمی دەکەوێتەخوار، لە کۆمەڵگەدا بەتایبەت لەناو خزم و کەسدا، کەسانی دەمکراوە هەن، ناتوانن قسە و نهێنی بپارێزن، کورد وتەنی دەڵێن: سکمان ئەمباری کەس نییە، هەر شتێک لەسەر کەسێک ببیستن، ڕاستەوخۆ دەچن بۆی دەگێڕنەوە، بەهۆیەوە دەیان کیشەی کۆمەڵایەتی لێ دەکەوێتەوە.[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,634 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!