گوللەبارانکردنی بێ بەڵگە و شەهیدکردنی سالاری حاجی دەروێش
بۆ من زۆر ئاسان نییە بەسادەیی لە ژیاننامەی تێکۆشەری فەرماندە و کادرێکی دێرینی وەک سالاری حاجی دەروێش بدوێم، ئەوەندە زانیاریم هەیە لەسەر ئەستۆپاکی و پەیوەندیکردنی بە ڕێکخستن و کاری سیاسی و بوونی بە پێشمەرگە لە ساڵی 1978دا و خۆی بە بچووکترین پاسەوانی میللەت دەزانێت و بەشانازیکردنەوە وەک هاوڵاتییەکی کوردپەروەری چوارتای سەر بە شارباژێڕ و لە خانەوادە و بنەماڵەیەکی ئەو دەڤەرەدا وەک شۆڕشگێڕێکی سەرەتاکانی خەباتگێرانی شاخ، ڕووبەڕووی نادادپەروەری و ناعەدالەتی لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە بەرامبەر بە هاوڵاتییانی کورد دەکرێت، سالاری حاجی دەروێش دەستبەرداری ژیانی خۆی و خانەوادەکەی دەبێت و دەبێت بە پێشمەرگەی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان.
سالاری حاجی دەروێش، مرۆڤێک لە جوانی و میهرەبانی و کورتترین مەودای خەباتی پێشمەرگایەتی لە شاخ، لەلایەن شۆڕشەوە پلەی فەرماندەیی وەک کادرێکی زیرەک و بەتوانا پێ دەبەخشرێت. ئەگەرچی لەو زەمەنەدا بنەبڕکردنی بۆچوونە جیاوازەکان سەبارەت بە دامەزرێنەری ئاڵای شۆڕش کران و سالاری حاجی دەروێش وەک فەرماندەیەک جگە لە دڵسۆزی بۆ هاوسەنگەرانی، هیچ بەڵگەیەکی تر نەبوو بۆ گوللەبارانکردنی. سالاری حاجی دەروێش یەکێک بووە لە فەرماندە سەربازییەکان و له هەمان کاتدا کادرێکی هۆشیاری سیاسییش بووە، لە دوور و نزیکەوە لایەنگری ئاڵای شۆڕش و مەلا بەختیار نەبووە، تەنها هەڵەیەک کە کردبووی و غەزەبی نەوشیروانی بە سەردا باریبوو ئەوە بوو کە کتێبێکی بۆ مەلا بەختیار بە دەستی دوو پێشمەرگەدا کە ناویان ئەنوەر و بەهادین بوو، بۆ مەلا بەختیار ناردبوو تاکوو لە زینداندا کاتی پێ بباتە سەر. وەستا لەتیف لە لایەنگرانی نەوشیروان بوو، سەرپەرشتیی ئه و زیندانەی دەکرد کە مەلا بەختیاری تیادا بوو، هەواڵەکە بە نەوشیروان دەگەیەنێتەوە و دەستبەجێ سالاری حاجی دەروێش دەستبەسەر دەکرێت و دوو پێشمەرگەکەش دەخرێنە زیندانەوە. کاتێک ئەنوەر و بەهادین بەرەڵا کران، چەکیان نەدانەوە و بەڕسواکراوی دەسووڕانەوە، بۆیە ناچار بوون بگەڕێنەوە و خۆیان تەسلیم بکەنەوە و خۆیان بدەنە بەر چارەنووسی نادیار. کادر و تیکۆشەری دێرینی فەرماندە بەبێ هیچ دادگاییەک و هیچ بەڵگەیەک و شایەتی زیندوو و هیچ نووسراوێک، مخابن سالاری حاجی دەروێش گوللەباران دەکرێت و شەهید دەکرێت.
#شەهاب کەریم#
#مێژوویەک لە لوولەی تفەنگەوە؛ ڕۆژگارە سەختەکانی شاخ 1979-1991# [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,501 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!