ناو: تەحسین
ناوی باوک: حوسێن پیرداود
نازناو: تەحسین سنجاوی
تەحسین سنجاوی- مۆسیقا ژەن
نوسینی: #خالید عومەر عوسمان#
ناوی تەواوی (تەحسین حوسێن پیرداود ئۆمەر) ە، ساڵی 1964 لە گوندی (#پڵینگە#)ی دەشتی #هەولێر# لە دایک بووە، لە تەمەنی بچوکیدا ماڵیان دێتە هەولێر و لە گەرەکی سەیداوە نیشتەجێ دەبن و هەر لەو گەرەکە تا پۆلی سێی سەرەتایی دەخوێنێ، ئێستا لە گووندی باغەمرە ژیان بەسەر دەبات، هەر لە هەڕەتی لاویدا بووە حەزی لە هونەر و موسیقا کردووە و تێکەڵ بەو دنیایە بووە، ساڵی 1976 دەستی بە ژەنینی ساز کردووە، ئەو کاتە دایکی سازێکی بە 6 دینار بۆ دەکڕێ، هونەرمەند تەحسین سنجاوی بە شێوەی سەماعی فێری ژەنینی ئەو ئامێرە موسیقیە بووە و دەزانێت تاریش بژەنێت، چونکە لە ڕاپەڕینی ساڵی 1991 کە ئاوارەی ئێران بووە ماوەی پێنج ساڵ لەوێ ماوەتەوە و لەوێ زیاتر لەگەڵ موسیقادا تێکەڵ بووە و پتر بەرەو پێشەوە چووە، هەروەها لە هەموو ئەو ئاهەنگانە بەشداری کردووە کە داوەتیان کردووە لەبەرامبەر ئەوەشدا هاوکاری کراوە، چونکە ژیانی لەسەر ژەنینی ئەو سازە بووە و مووچەی لە هیچ شوێنێک نیە، ساڵی 1978 بووەتە ئەندامی کۆمەڵەی هونەرو وێژەی کوری- هەولێر، لە چەندین چالاکی بەشداری کردووە بەڵام هیچ تۆمار کراوێکی نەبووە، لە چەندین ئاهەنگی تەلەفزیۆنە فۆلکلۆرییەکان بەشداری کردووە لەگەڵ چەندین گۆرانی بێژ.
ئەم ژیاننامەم لەخۆی وەرگرتووە لە 2021/8/21[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 782 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!