سێبەریان خۆش بووە
لە کوردەواریدا سایەی کەپکە شاخ و گردۆڵکە و سابات و کەپری سێبەر تیر، زۆر بایەخی هەبووە چونکە جوتیاران و وەرزێران و دێهاتی و دەشتەکی و ڕەشۆکییەکان هەر لەناو کێڵگە و زەوییە کشتوکاڵیەکان لەبەر هەتاو بوون لەکاتی کارکردندا، بۆ پشوودان بەر سێبەر وەکو ناز و نیعمەت وابووە، ئەو سێبەرە خۆشە بووە بە ئیدیۆم و بەماڵێکی پڕ کیژە عازەب و جوان وتراوە، واتە بەهۆی کچەکانەوە دەتوانی زۆر لەلایان بمێنیەوە و هەر کیژە و گاڵتە و گەپ و قسەیەک و چایەکی تێ بکات ئەوا کات زوو دەڕوات و بە تەوس و گاڵتەوە کوردەواری به و جۆرە ماڵانە دەڵێت: سێبەریان خۆش بووە. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 600 ganger