ناونیشانی پەڕتووک: مەلەکردن لەسەر شەپۆلی دەریا
ناوی نووسەر: #بورهان عومەر# [1]
ئەم کتێبە کاری گرنگی لەسەر توانا و لێهاتوویی ناوەوەی مرۆڤی ئێمە دەکات، جەخت لەسەر ئەو هێزە شاراوە دەکات کە زۆرێکمان درکمان پێ نەکردووە. کتێبێکە لەگەڵ ناوەوەی مرۆڤدا گفتوگۆ دەکات. جیاواز لە هەر نووسینێکی تر، چەقی کارکردنی ئێمە لەم کتێبەدا دەست و پەنجە نەرمکردنە لەگەڵ واقیعی ژیان و دوورکەوتنەوەیە لە خۆشخەیاڵی و دەرگیربوونە لەگەڵ ساتە گرنگەکانی ژیان. جیاوازترین کارێک کردوومانە ئەوەیە، لە هەر بەشێکدا کۆمەڵێک چیرۆک و یاداشتی کەسیی ئێمەی تێدایە کە هاوکار و یارمەتیدەرە لە دووبارە خوێندنەوەی ژیان بە جۆرێکی تر. ئەم کتێبە کار دەکات لەسەر وزەی ئەرێنی و ئەوەی پێی دەوترێت دەروونناسی ئەرێنی بەشێکی گرنگی ئەم کتێبەی داگیرکردووە.
Merk: PDF-fil for denne boken ikke er tilgjengelig , kan du hjelpe Kurdipedia å få denne filen! Send bok Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 123 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!