نە مریشکی ئاشەوان، نەکەری دەورێش، نە کوڕی بێوەژن
مریشکی ئاشەوان لەسەر باراش و گەنم و دانەوێڵەی خەڵکیەوە دەژیێت و هیچ پێ پوڕە و کنەیەک ناکات بۆ پەیداکردنی ڕۆژوو و ڕسقی خۆی، کەری دەروێشیش هەر جۆڕکە و تورەگەی ملی لە ماڵە کێخوا و خانەدان و وەرزێران بۆ پڕکراوە و لە جێگەوه خواردوویەتی و کوڕی بێوەژنیش دایکی دڵی نەهاتووە کاری پێ بکات هەر بە بێوەژن کۆشی پەروەردەی کردووە و بۆی پەیدا کردووە و خوادوویەتی و پاڵی لێداوەتەوە، ئه و خاسیەتانەی مریشکی ئاشەوان و کەری دەروێش و کوڕی بێوەژن وایکردووە کورد لە ئەزمونی خۆیەوە بیکاتە پەند وئیدیۆم و بۆ نەویستن و ناپەسندی دەوترێت: نەمریشکی ئاشەوان، نەکەری دەروێش، نە کوڕی بێوەژن.[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 911 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!