لەسەر فەرمانی میرزا ئەحمەد بە پێنووسی موحەممەدی مەولەوی زادەی سابڵاخی بە ناوی سالم نووسراوە:
تاڵانی سەر و ماڵم چاوی ڕەشی فەتتانت
پابەندی دڵ و دینم گێسوویی پەرێشانت
وەک خەنجەری ذی جوشن تا ڕۆژی حەشر دەتکێ
خوێنی دڵی مەزڵوومان بەو خەنجەری موژگانت
بۆ چم دەوێ ئەو قیبلە گەر نەیکەمە خاکی ڕێت
ڕۆحم بە چ مەسرەف دێ، گەر نەیکەمە قوربانت
لەب تیشنەیی ماچێکە لەو دامەنی پاکی تۆ
مانیع مەبە لەم خێرە، دەستی من و دامانت [1]
#دیوانی سالم#
#سالم#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 773 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!