لە سی و نۆ ساڵەی يادی جينۆسايد و ئەنفالکردنی هەشت هەزار مێرد منداڵ و گەنج و پياوی سڤيلی بارزانيدا، سەری ڕێز و نەوازش لەبەردەم گيانی پاکی ئەنفالکراواندا دادەنوێنين، بەوپەڕی شکۆوە ياديان دەکەينەوە.
سڵاو و ڕێز بۆ خێزان و کەسوکاريان دەنێرين کە دوای ئه و تاوان و مەرگەساته، بەرگەی ژيانێکی زۆر سەخت و تاڵيان گرت و هەزاران دايکی سەربەرز، بە تەنيا و بێچارە ئەرکی بژێو و پە ڕوەردەکردنی منداڵانيان کەوتە ئەستۆ و نەوەيەکی دڵسۆزيان پێگەياند. ئه و دايکانە مايەی شانازين و دەستيان ماچ دەکەم.
وەک چۆن هەموو ئه و تاوان و مەرگەساتانەی مێژوو نەيانتوانی ئيرادەی گەلی کوردستان بۆ ژيان و مانەوە بشکێنن، بێسەروشوێنکردن و ئەنفالی بارزانييەکانيش هێزێکی گەورەتری بەخشيە بەرخودانی گەلی کوردستان و تێکۆشانی لەپێناو ئازاديدا و تاوانبارانی ئەنفال نابوود بوون.
لەم يادەدا کە ڕوفاتی سەد ئەنفالکراوی بارزانی بە خاکی پيرۆزی نيشتمان دەسپێرين، دڵ و هۆش و خەياڵم لای دايک و هاوسەر و خوشکانی جگەر سووتاوی ئەنفالکراوان و منداڵ و کەسوکاريانە، هاوسۆز و هاوخەميانم. سوپاس و پێزانين بۆ خەڵکی جوامێر ی #هەولێر# و هەموو ئەوانەی يارمەتيی کەسوکاری ئەنفالکراوانيان دا.
سڵاو و دروود بۆ گيانی پاکی شەهيدان، ياديان هەميشە بە خێر.
نێچيرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 701 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!