ناو: سەردار
نازناو: هەورامی
ناوی باوک: حەمە ڕەزا
ناوی دایک: حەپسە ڕەشید ئەمین جۆڵا
ڕۆژی لەدایکبوون: #01-07-1946#
ڕۆژی کۆچی دوایی: #08-11-2021#
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
شوێنی کۆچی دوایی: سلێمانی
$ژیاننامە$
سەردار حەمەوبەگ هەورامی، لە ساڵی 1946 لە گەڕەکی #سەرکارێز#ی شاری سلێمانی لەدایکبووە. خوێندنی سەرەتایی لە سلێمانی تەواوکردووە و لە ساڵی 1962 (واتا لە تەمەنی 16 ساڵی) بووەتە پێشمەرگەی شۆڕش و چەند جار لەسەر کوردایەتی لە زیندانی ئەبوغورەیب و ئەمنی عامەی #کەرکووک# زیندانی دەکرێت و ئەشکەنجە دەدرێت و بەسەختی بریندار دەبێت. پاش نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول لە ساڵی 1975 چووەتە وڵاتی ئێران لەوێ ئاوارە دەبێت. لە ساڵی 1978 لە شاری شیراز هاوسەرگیری کردووە و خێزانی پێکهێناوە.
پاش پڕۆسەی ئازادی ئێراق، لە ساڵی 2004 گەڕاوەتەوە هەرێمی کوردستان و لە شاری سلێمانی نیشتەجێ بووە.
ڕۆژی 08-11-2021 لە سلێمانی بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کردووە.
ئامادەکردنی: #سارا سەردار#
[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 43,811 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!