نیسکێ بچینە، دەست بەڕیشت دابینه
نیسک، دانەوێڵەیەکی پاقڵەمەنییە، لە کۆنەوە بە یەکێک لە دانەوێڵە گرنگەکان دانراوە، خۆراکێکی بەتام و بە سوودە و پڕ ڤیتامینە، بڕک و بنجەکانی کورتیلە و ناسک و گەڵا وردیلەن، زۆر ڕووبەر و شوێن ناگرن، لە زەوییەکاندا، بۆیە ئەگەر پڕ و چڕیش بچێنرێت، ئاساییە و بەرهەم و بەوروبومی خۆی دەدات، تا پڕتر بێت، بۆیە کشتیارانی کورد لە ئەزمونی وەرزێری و جۆتیاریدا ئەوەیان بۆ دەرکەوتووە تا بۆڕتر بێت باشتر دەبێت، ڕیشی مرۆڤ بە پڕ و چڕ و بۆڕ دادەنرێت، بۆیە کراوە بە پێوانە بۆ تۆوەشێن و تۆدەری دانەوێڵەی نیسک، لە شارەزاییەوە کورد دەڵێت: نیسکێ بچینە، دەست بەڕیشت دابینە، واتە وەکو پڕی ڕێش تۆوەکە بوەشێنە با پڕ بێت. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 929 ganger