ناو: عەلی
ناوی باوک: جەمال
نووسینی: #خالید عومەر عوسمان#
عەلی جەمال-مۆسیقا ژەن
ناوی تەواوی (عەلی جەمال محەمەد تاهیر) ە، لە #12-12-1966# لە باشووری ئێراق لە شاری واست شارۆچکەی حەی لەدایک بووە، ساڵی 1972 هاتووەتەوە بۆ شاری #هەولێر#، ساڵی 1973 لە شارۆچکەی #چۆمان# بۆ ماوەی ساڵێک پۆلی یەکی سەرەتایی بڕیوە، ساڵی 1974 هاتووەتەوە شاری هەولێر، لە هەمان ساڵ بەهۆی شۆڕش ڕوی کردۆتە ئێران و لە شاری #سەردەشت# ژیاوە تا کۆتایی شۆڕش ئینجا گەڕاوەتەوە ئێراق لە قوتابخانەی یەکگرتن سەرەتایی تەواو دەکات، ناوەندی و دواناوەندی لە قوتابخانەی 7ی نیسان و ڕزگاری تەواوکردووە، ساڵی 1987 لە زانکۆی موسڵ کۆلێژی ئەندازیاری بەشی میکانیک قۆناغی یەک و دووم تەواوکردووە لەبەر بارودۆخی سیاسی ئەو کاتە وازی لە خوێندن هێناوە تا ڕاپەڕین لە زانکۆی سەڵاحەددین خوێندنی تەواوکرد، لە 10-10-1996 هاوسەرگیری کردووە و سێ منداڵی هەیە بەناوەکانی (شنە-شاهان-باوان)، ساڵی 1984 بۆ یەکەم جار لە ناوەندی ڕۆشنبیری لاوان کە مامۆستای هەنەرمەند زوهێر تەحسین سەرپەرشتی دەکرد دەستی بە هونەر کردووە، دوای ئەوە مامۆستای خوالێخوشبوو سەید ئەحمەد بەرزنجی ناسیوە لەگەڵ ئەویش لە زۆر ئاهەنگ و کاری هونەری بەشداری کردووە، هەروەها لەگەڵ هونەرمەند نەجمەددین بابەکر لە چەندین کاری هونەری بەشداری کردووە، لە 10-10-1988 لە ئاهەنگی ڕۆژی هونەر بەشداری کردووە بەسەرپەرشتی هونەرمەند ئامانج غازی، چەندین کاری هونەری لەگەڵ هونەرمەند (فارس محەمەد عەلی-سالار محەمەد عەلی) و هونەرمەندی ئەندازیار ماهیر ئەنجامداوە، ساڵی 1994 وازی لە کاری هونەری هێناوە لەبەر سەختی ژیان تا وایلێهات ئامێرەکەی بفرۆشێت، ساڵی 2004 جارێکی تر دەستی کردووەتەوە بەکاری هونەری، ئێستاش سەرقاڵی درووستکردنی ئامێری (کەمان)ەو چەندین ئامێری درووستکردووە.
ئەم ژیاننامەم لەخۆی وەرگرتووە لە 16-09-2021[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 582 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!