زانای شوێنەوارناس (ڕۆبەرت جۆن برەیدوود) لە ساڵی #1948# لەگەڵ (لیندا)ی هاوسەری و تیمەکەی، دێنە گوندی #چەرموو#، دەست دەکەن بە دروستکردنی خانوو بۆ مانەوەیان، هاوکات دەستدەکات بە هەڵکەندنی بیرێکی ئاو بۆ پێداویستی ڕۆژانەیان، خەڵکە بەتەمەنەکانی گوندی کانی سارد لە زاری باوکیانەوە دەگێڕنەوە کە (برەیدوود) تەختەیەک کە جیهازێکی بچوکی پێوە بووە، بەدەستییەوە گرتووە و ئەو چواردەورە گەڕاوە تاکو لە کۆتاییدا شوێنێک دەدۆزێتەوە و دەڵێ لەم شوێنەدا بیرم بۆ هەڵبکەنن.
قوڵی بیرەکە نزیکەی چوار بۆ پێنج مەتر دەبێ، هێشتا و دوای حەفتا و چوار ساڵ، سەرەڕای وشکەساڵی و کەم ئاوی، تاکو ئێستا بیرەکە ئاوێکی سازگاری تێدایە و وشکی نەکردووە.
هەقە بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری #سلێمانی# و ئیدارەی شارۆچکەی #چەمچەماڵ#، بۆ پاراستنی ئەو ئەدگارە جوان و بەنرخەی زانایەکی گەورەی شوینەوارناسی جیهانی کە لەوپەڕی دنیاوە (شیکاگۆ)ی ئەمریکا هاتووە و لەم گوندە دێرینەی کورستاندا بیرێکی هەڵکەندووە، ژوورێک لەسەر بیرەکە دروست بکەن و پاکی بکەنەوە و کاربکەن بۆ پاراستنی.
دروود بۆ ڕوحی پیاوەکەی پێش مێژوو ڕۆبەرت جۆن برەیدوود
ئامادەکردنی: پێشەوا شێخ ڕەووف
[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 901 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!