ناو: فەرەج
ناوی باوک: سەعدون ساڵح
ساڵی لەدایکبوون: 1930
ساڵی کۆچی دوایی: 2011
شوێنی لەدایکبوون: شارەدێی#سەنگاو#
شوێنی کۆچی دوایی: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
فەرەج سەعدون ساڵح لە ساڵی 1930 لە گوندی کەڵانی سەر بە شارەدێی سەنگاو لەدایکبووە، لە منداڵیدا لە لای مامەیەکی باوکی کە ناوی مامە فەقێ قادر بووە سەرەتاکانی خوێنەواری و هەندێ لە قورئانی پیرۆزی خوێندووە پاشان چووەتە گوندی کربچنە کە لە ناوچەکەدا جێگایەکی دیاری خوێنەواری و خوێندن بووە.
دواتر ساڵی 1948 هاتووەتە شاری سلێمانی بۆ تەواو کردنی خوێندنەکەی لەمزگەوتی حاجی مەلا عەلی بەردەوامبووە هەتاوەکو ساڵی 1954 ئیجازەی مەلایەتی وەرگرتووە و مامۆستا #شێخ محەمەدی خاڵ# بەدەستی خۆی مێزەرەکەی کردووەتە سەری !!..
ساڵی 1958 بووە بە مامۆستای قوتابخانە و پاشان لەناو شاری سلێمانی لە قوتابخانەکانی خالیدییەی سەرشەقام ناوەندی خەبات و شادمان وانەی وتووەتەوە، یەکێک بووە لە مامۆستا بە تواناکانی سلێمانی کە خزمەتێکی زۆری ئەم شارەی کردووە. لە ساڵی 2001 خانەنشین بووە، و لە مانگی 10 ی ساڵی 2011 لە سلێمانی کۆچی دواییکردووە لەسەر وەسێتی خۆی لەگۆڕستانی کاک ئەحمەدی بۆن خۆش لە سلێمانی بەخاک سپێردراوە. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 525 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!