ڕۆڵی دەستنووسە کوردییەکان لە سەرهەڵدانی کوردناسی لە ڕووسیای سەدەی نۆزدەیەم.
سۆزان کەریم مستەفا، هەردی حەمە سەعید عوسمان
کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان، بەشی مێژوو، زانکۆی سلێمانی.
توێژینەوەیەکی وەرگیراو لە نامەی ماستەر.
کۆمەڵێک فاکتەری گرنگی سیاسی و کولتووری و مێژوویی و زانستی، ڕۆڵیان لە سەرهەڵدانی کوردناسی لە ڕووسیا هەبووە، بەڵام زیاتر لە هەر فاکتەرێک، دەستنووسە کوردییەکان ڕۆڵی بنچینەیی و گرنگیان هەبووە، نەک تەنها لە سەرهەڵدانی کوردناسی، بەڵکو لە گەشەسەندن و کردنەوەی چەندین بواری لێکۆڵینەوە لەسەر کورد هەبووە. کوردناسانی ڕووسیا بایەخێکی زۆریان بە کۆکردنەوەی دەستنووسی کوردی داوە، کۆمەڵێک دەستنووسی گرنگ لە لایەن کوردناسانی ڕووسیا بە هاوکاری پیاوانی ئاینی و ڕووناکبیرانی کورد لە ناوەڕاستی سەدەی نۆزدەیەم کۆکراونەتەوە و لە ڕووسیا پارێزراون، زانایانی ڕووسیا لە کاتێکدا دەستیان بە کۆکردنەوە و لێکۆڵینەوە دەربارەی ئەم دەستنووسانە کرد، نەک زانیارییەکی فراوانیان لە سەر کورد نەبووە، بەڵکو کورد وەک نەتەوەیەکی کێوی و دوور لە شارستانییەت وێنا کرابوو. کۆکردنەوەی ئەم دەستنووسانە ڕۆڵیان لە گۆڕینی ئەم جۆرە لە ڕوانین بۆ کورد و گەشەسەندنی لێکۆڵینەوەی زانستی دەربارەی کورد هەبووە. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,411 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!