پێنج پیتە مەتەڵ دڵۆپە ئاوە
لەسەر پەڕەی گوڵ یا گیا وەستاوە
وەک فرمێسکی چاو ڕوون و گەش دیارە
زیاتر لە زستان یا لە بەهارە
پیتی یەک و دوو لەگەڵ پیتی سێ
کە ڕۆژ ئاوابوو، ینجا ئەو دادێ
پیتی یەک و دوو پێنجی بۆ دانە
خۆشەویستەکەی وەلی دێوانە
پیتی پێنج و چوار بنووسیتەوە
تۆی وا مەتەڵمان دەخوێنیتەوە
وەڵام (شەونم) [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 471 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!