زانیاری لە سەر #مەخموور# لە گۆشەی جیاجیادا
ئامادەکردنی: مەلا ڕەسوڵ شێخاودەلی
مەخموور شارێکی زۆر کۆن ەو نزیکەی لە پێش [3000] ساڵ بەر لە زایین ئاوەدانی هەر لێ هەبووە، لە گوێرەی پەڕتووکی [ مواقع الاثریة فی العراق] و ئەشکەوتەکان و هەڵدانەوەی ئارکۆڵۆژی شارگەی سەفەر و کاولە کەندار، بەڵام لە حوکمڕانێتی زۆر دەسەڵاتدارەکاندا ناوەکەی گۆڕدراوە بۆ ناوی جۆراو جۆری وێک نەچوو، مەخمور لە پێشی زایین ناوی زنیای بووە
ئەو ناوە لە پەڕتوکی [الرٶساء تۆما مرکی ] هاتووە کەلە پێش [1200] ساڵ نوسراوەتەوە.
ئەو شوێنەواری قەڵایەی لە نزیک گوندی #کوشاف# هەڵکەوتووە ناوی ئەو شارەیە کە بە دووزێ ناوی ڕۆیشتووە.چونکە پادشای ئاشوری (سەرجۆنی ئەکەدی) کە بۆ گرتنی ئێران بەڕێ دەکەوێت لە (نەمرود - گاڤاری سەلامیەی ئێستا) دەڵێت لە شاری (دوو زوو) پەڕیمەوە، کە تا ئێستاش گوندێکی عەرەب نشین لەوێیە پێی دەڵێن (دوێزات).
ئەو کاتەی لەشکری موسڵمانان گەیشتە گوندی (سوڵتان عەوڵا) شوێنی ئەو گوندە شارێکی خۆش بوو بە ناوی (نوگرد) بۆیە سەرکردەی لەشکرەکە (عرفەجەل بارقی) ناوی لەو شارەی نا حەدیسە و تاکو هاتنی هۆڵاکۆش هەر شارێکی زێدە خۆش بوو، کە موسڵمانەکان گەیشتنە ئەو شوێنە دوو ئاینی تێدا بوو بە ناوی مەسیحیەت و زەردەشتیەکان.
تا ئێستاش دوو بڵندایی هەنە بە ناوی (تل البەیعە) و (معجم البلدان، ياقوت الحموی) و (دائرة المعارف الاسلامیة) کە دەڵێن بە هیچ شێوەیەک ئەو گۆڕە لەو شوێنە نیەوە تاکو هاتنی داعش ئەوە هەر زیارەتگای ناوچەکە بوو بەناوی (سوڵتان عەبدوڵای کوڕی ئیمامی عومەر) بەڵام بە داخەوە ئەوە گۆڕی (یۆناداب)ی مەسیحی سەدەی چوارەمی زاینیە، (کتاب الرٶساء) ی تۆما مارک لە پێش (1200) ساڵ باسی کردووە.
ئەو ناوەش لەکاتی گرتنی شارەکە لە لایەن سەرکردەی لەشکرەکەی پاشای کۆرە [ بایز بداغ] ناو نراوە، [کۆڵۆنێڵ مارک سایکس بارۆن] گەڕۆک و سیاسەتمەدار و عەسکەری بەریتانی لە پەڕتوکەکەی بەناوی [گەشتەکەم بۆ باکوری نێوان زێیەکان] لە ساڵی [1907] ی زاینیدا لە باسی هۆزەی [دزەیی] دا نوسیویەتی : شوێنیان [سوڵتانە باغە] نزیک شاخی [قەرەچوغ داغ] هەر ئەو کۆڵۆنێڵەش بوو کوردستانی کردە چوار پارچە.
پیاوە پیرەکانی پێشان هەر پێیان دەگۆت مەغموور و ئەو وشەیە بڵاو بوەوەو نزیکیشە لە ناوە نوێیەکە، لە پەڕتوکەکەی مامۆستا [حوسێن #حوزنی موکریانی# ] بە ناوی [ئاوڕێک بۆ پاشەوە]. دەڵێت: لە کاتی عەباسیەکاندا حەوسەڵەی کوڕی حەمیدی موسافیری هەزبانی.ئەو ناوەی لێ نراوەو هەر لەو سەرچاوەوە هەڵقوڵاوە، چونکە مامۆستا جەماڵ بابان لەپەڕتوکی
[ اصول اسماء المدن] دا دەڵێت: باوەڕم نیە ناوە نوێیەکە لە وشەی [خەمر] هاتبێت و لە وانەیە ناوەکە وشەیەکی ئاشوری بێت.
ناوە نوێیەکە بە بڕیاری پاشایی [مەلەکی] ژمارە [458] لە ناحیەی ئیدارییەوە گۆڕدرا بۆ قەزاو و لە دەستوری عێراقی لە بەرواری [ 15-03-1927] ی زاینی ناوە نوێیەکەش چەسپێنرا. ئەویش لە سەر داوای مەندوبی کوردی عێراقی ئەو سەردەم [سمایل بەگی #ڕواندز#ی].لەوانەیە سمایل بەگ ناوەکەی لە سەر نوسینەکەی حوزنی موکریانی چەسپاندبی.[1]