لە پەیامەکەی سەرۆکایەتی پەرلەماندا هاتووە بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی دیاری شاری #هەولێر# (شێخ عەدنان محەمەد حەسامەدین نەقشبەندی) ئەندامی خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان و وەزیری پێشووتری #وەزارەتی ئەوقاف# و کاروباری ئاینی-مان بیست.
هەروەها هاتووە #شێخ عەدنان نەقشبەندی# یاساناس و کارگێڕی و کەسایەتییەکی دیاری ئاینیی و کۆمەڵایەتیی کوردستان بوو، لە بواری کاری پەرلەمانیشدا خزمەتێکی زۆری کردووە و یەکێک بووە لە پەرلەمانتارە دڵسۆز و چالاکەکانی خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان.
سەرۆکایەتی پەرلەمان ئاماژەی بەوەش دا بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری دەکەین و لە خودای گەوره داواکارین کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بەخانەواده و کەسوکاری ببەخشێت. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,499 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!