دوای ئەوەی ئێران کچێکی کوردی بە ناهەق کوشت، کوژرانی ئەو کچە کوردە لەسەر ئاستی ناوخۆی ئێران و جیهان کاردانەوەی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا، لە دواهەمین کاردانەوە کۆشکی سپی ڕایگەیاند، گیانلەدەستدانی #ژینا ئەمینی# سوکایەتییە بە مافەکانی مرۆڤ و داواش دەکات لێپرسینەوە لەوانە بکرێت کە لە گیانلەدەستدانی ژینا بەرپرسیار بوون.
لە ڕاگەیێندراوێکدا ئەدریان وەتسن، گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی کۆشکی سپی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی بە پێشێلکاریی ئاشکرای ئازادییەکان ناو بردووە و داوای لێپرسینەوە لەو کەسانە دەکات کە بەرپرسیار بوون لەو کارە و دەشڵێت، ڕووداوەکە ناخهەژێنە و بیرمان لای کەسوکاریەتی.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیێندراوەکەدا گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی بە سووکایەتی بە مافەکانی مرۆڤ ئاماژەی پێکراوە. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 2,605 ganger