#بەهمەن قوبادی# دەرهێنەری ناوداری کورد، ڕەخنەی لە هونەرمەند و کەسایەتییە دیارەکانی ئێران گرت و گوتی: مافی ئەوەتان نییە بەدەم گوڵەبەڕۆژە خواردنەوە، سەیری دەمکوتکردنی خەڵک بکەن.
بەهمەن قوبادی لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا، ڕووی لە هونەرمەند و کەسانی دیاری ئێرانی کرد و گوتی: خەڵک ئێمەی هونەرمەندانی گەورە کرد، ئێستاش ئێوە ملیۆنان فۆلۆوەرتان هەیە [لە سۆشیال میدیاکان]، بۆیە ئەو قەرزەی لەسەرتانە، بە خەڵکی بدەنەوە.
قوبادی لە پەیامەکەیدا دووپاتیکردەوە، خەڵک بە نووسینی شێعرێک هەڵناخەڵەتێن. بوێر بە. وابزانە ژینا، خوشک، کچ یان هاوسەری تۆیە، قەڵەمەکەت هەڵگرە، ڕەخنە بگرە و یارمەتی خەڵک بدە.
بەهمەن قوبادی، وەک هێمایەک بۆ بەرگریکردن لە خەڵک، باسی عەلی کەریمی یاریزانی ناوداری تۆپی پێی ئێران کرد. عەلی کەریمی لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئینستاگرام و تویتەر چەندین پۆستی بۆ سەرکۆنەکردنی کوژرانی ژینا ئەمینی و پشتگیری لە خۆپێشاندانی خەڵک، بڵاوکردەوە.[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,065 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!