سەرخەس
شاخی #کێوەڕەش# بەهۆی بونی بەردەڵانێکی زۆر له شێوەی لايمستۆن و کبریت و شێوه بورکانيەکەی، وای کردووه گژو گیای جۆراو جۆر تێیدا گەشە بکات، یەکێک لەو ڕووەکانەی له درزی تەلاشە بەردە گرانيتيەکان سەردەردێنێ، سەرخەسيەکانن. ئەم ڕووەکە له شوێنه شێدار و تەڕ و تنۆکە ئاویەکاندا گەشە دەکات. هاوڕێی کەڕووەکانە و حەز به شوێنه کبریتیەکان دەکات، له نسێ و سێبەرەکان دا گەشتر خۆی دەردەخات.
گەڵایەکی درێژی (30 تا 40 سم) بێ قەدە. درێژ دەبێتەوە و ورده گەڵای تری لێدەبێتەوە له پنجەکەی، چوار وەرزەیە و له بە هاران دا لە سەر پنچی خۆی سەوز دەبێتەوە، لە سەرەتای مانگی ڕەشەمێ-ئادار چرۆ دەکات و لە دۆخی مت بوون دەردەچێت، لە مانگی نەورۆز -ئادار بە هۆی زۆری ڕادەی شێ و باران گەشەی خێرا دەبێت، مانگی گولان - نیسان بەباشی گەڵاکانی درێژ دەکات و دەگە شێتەوە، تا تەڕی بمێنێ لە زەویدا خۆی دەگرێت، ئەگەر نا ورده ورده بەرە و پوکانەوە دەچێت و گەڵاکانی لول دەکات و بەره و وشک بونەوە دەچێت، بەهۆی ئەوەی شاخی کێوەڕەش زۆر گەرم و بێ ئاوە و ڕادەی شێ تێیدا زۆر کەمە، تە مەنی ئە م ڕووەکە کورتە و تا مانگی خەرمانان خۆی دەگرێت، بەڵام له ديوی #پشدەر# باشتر دەمێنێتەوه تا مانگی ڕەزبەر، ئەمەش بەهۆی بونی ڕادەی شێی پێويست و زوو نسێ بونی. ئم ڕڕووەکە له جیهاندا (40) ڕەگەز و (500) جۆری هە یە، لەڕووی پزیشکیەوه، کوڵاندنی گەڵاکانی بۆ ساڕێژکردن و نەهێشتنی خروشت به سودە.[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 356 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!