#ئەژی ئەمین# بە بۆنەی ڕۆژی لە دایکبوونی پێغەمبەر محەمەد (دروودی خوای لەسەر بێت) لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:
يادی لەدایکبووونی سەروەری مرۆڤایەتی پێغەمبەر محەمەد (دروودی خوای لەسەر بێت) پیرۆز بێت
وەکو چۆن لە دایکبوونی ئەو پەیامبەرە کۆتایی هاتنی کۆیلایەتی بوو، هیوادارین ئەمساڵ دوا ساڵی کۆیلە و بە کرێ گیراوەکانی بێگانە بێت.
ئەوەی دوێنێ ڕوویدا، لە پەلاماردانی ژن و منداڵ و سەربازە ونەکانی ڕوو بە ڕوو بوونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئەمنیەتی هەرێمی کوردستان دەیسەلمێنێت کە بە کرێ گیراو و جاشەکان داماڵراون لە هەموو پابەندبوونێکی ئەخلاقیی و ئینسانی.
ئەو بارودۆخەی کە بەهۆی چەند هەرزەیەکی مافیا ئاساوە بە تایبەت لە ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان هاتۆتە ئاراوە و کاریگەری خراپی لەسەر کۆی بارودۆخی ناوچەکە داناوە و بووەتە مەترسی بۆ سەر ئەزموون و ئاسایشی هەرێمی کوردستان، چیتر مایەی قبوڵکردن نییە و دەبێت بۆ ڕاگرتنی هەموومان ئەرک و بەرپرسیارێتی سەر شانمان قبووڵ بکەین. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 470 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!