سەرۆکی #بەرەی تورکمانی# ڕایگەیاند، کورد ناتوانێت ماددەی 140ی دەستووری ئێڕاق وەکو ئەوەی لە دەستووردا هاتووە جێبەجێ بکات؛ دەشڵێت، ئێستا نۆرەی تورکمانە پۆستی پارێزگاری #کەرکووک# وەربگرێت. ئەو پێیوایە، هیچ پێکهاتەیەک بە تەنیا ناتوانێت کەرکووک بەڕێوەببات و بڕیار لە چارەنووسی پارێزگاکە بدات.
رۆژی یەکشەممە 23-10-2022، حەسەن تۆران، سەرۆکی بەرەی تورکمانی ئێڕاق سەبارەت بە جێبەجێکردنی ماددەی 140ی دەستوور کە تایبەتە بە چارەسەرکردنی کێشەی ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان لە ئێڕاق، لەنێویاندا ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، بە ئەنمار غازی، پەیامنێری تۆڕی میدیایی ڕووداوی ڕاگەیاند، ماددەی 140 پێویستی بە سازانی سیاسییە. کورد ناتوانێت ماددەکە وەکو ئەوەی لە دەستووردا هاتووە جێبەجێ بکات، چونکە تەنانەت نەتەوە یەکگرتووەکانیش لە ڕاپۆرتەکەیدا کە لە ساڵی 2018 بڵاویکردەوە، داوای سازانی سیاسیی کرد پێش جێبەجێکردنی ماددەکە.
لەبارەی هەڵوێستی تورکمان و لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەرۆکی بەرەی تورکمانی ئێڕاق ئەوەی خستەڕوو، تورکمان هەڵوێستی ڕوونە و دەبێت سازانی سیاسی لەنێوان تورکمان و کورد و عەرەب لە پارێزگای کەرکووک هەبێت لەبارەی بەڕێوەبردنی پارێزگاکە، دۆسیەی ئەمنی، ئاییندەی پارێزگاکە. ئەوکات دەتوانرێت لەسەر شێوازێک ڕێککەوتن بکرێت و بە سازان لەگەڵ هەموواندا جێبەجێ بکرێت.
حەسەن تۆرانی پێیوایە، سەپاندنی ویست لەلایەن هەر پێکهاتەیەک لە پێکهاتەکانەوە سەردەمی بەسەرچووە. یەک پێکهاتەش بە تەنیا ناتوانێت پارێزگاکە بەڕێوەببات و بڕیار لەبارەی چارەنووسی پارێزگای کەرکووکەوە بدات.
لە وەڵامی پرسیارێکی دیکەی پەیامنێری ڕووداو لەبارەی دۆخی ئەمنیی کەرکووک، سەرۆکی بەرەی تورکمانی بە نایاب ناویهێنا و داواکاریی تورکمانەکانیشی ئاشکرا کرد و گوتی، پێم وایە دۆسیەی ئەمنی ئەمڕۆ لەبەرئەوەی لەلایەن ناوەندەوە سەرپەرشتی دەکرێت، نایابە؛ پێویستە بەڕێوەبردنی کەرکووک بدرێتە پێکهاتەی تورکمان. پێکهاتەی کورد دەرفەتی خۆی وەرگرت و پێکهاتەی عەرەبیش دەرفەتی خۆی وەرگرت. ئێستا نۆرەی ڕۆڵی تورکمانە بۆئەوەی پۆستی پارێزگاری کەرکووکی پێ بدرێت.[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,589 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!