بەڕێوەبەری شوێنەوار و کەلەپووری دهۆک ڕایگەیاند، بەهۆی بوونی بنکە و بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (#پەکەکە#) و سوپای تورکیا و شەڕ و ئاڵۆزیی بەردەوام لە نێوان هەردوولایاندا 80 شوێنی شوێنەواری لەژێر مەترسیی لەناوچووندان.
د. بێکەس بریفکانی، بەڕێوەبەری شوێنەوار و کەلەپووری دهۆک، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ''هەر لە کۆنەوە هەتا ئێستا شەڕی بەردەوام لە نێوان چەکدارانی پەکەکە و سوپای تورکیادا بووەتە هۆکاری ئەوەی کە ئێمە نەتوانین لە ناوچە جیاجیاکان ڕووپێوی و خزمەتی شوێنەوارەکان بکەین و بەدواداچوونیان بۆ بکرێت.''
گوتیشی: ''شەڕی پەکەکە و تورکیا زۆر شوێنی شوێنەواریی خستووەتە ژێر هەڕەشەی لەناوچوون و بەگوێرەی نوێترین داتاکان 80 شوێنی شوێنەواری لەژێر مەترسیی لەناوچووندان کە دەستی ئێمەیان پێ ڕاناگات.''
د. بێکەس بریفکانی ئاماژەی بەوەش دا: ''زۆر ڕێکخراومان هەیە بەدواداچوون بۆ شوێنەوارەکان دەکەن، بەڵام ئامادە نین لەو ناوچانەی مەترسییان لەسەرە بەدواداچوون بکەن، لەبەرئەوە، تاکە هیوای ئێمە ئەوەیە کە پەکەکە و تورکیا خۆیان لە ناوچەکە دوور بخەنەوە تاکوو شوێنەوارەکانی دەڤەرەکە خزمەت بکرێن.''
ئامادەکردن: #سارا سەردار#
[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 478 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!