پیرەمێرد لە کاتی خۆیدا ئەم چەند دێڕەشی بە ناوی (شێخ ئەبولوەفا) وە بڵاو کردۆتەوە بەڵام هەڵبەستی خۆیەتی:
وا لە دووریت هەڕەتی مەرگمە، ئەی گیان هاوار!
جوانەکان، بێچووە موغان، بادەفرۆشان، هاوار!
جازبەی عەشقی بە زۆر وا دەستی گرتووم ئەمبا
ئەی خزر ڕاهبەرم بە، ئەی شەهی مەردان هاوار!
سەر، هەوای کەوتۆتە سەر، نانەوێ بۆ سوجدەی ئەو
ئەی پێچ و تابی خەمی گێسوی پەرێشان، هاوار!
دڵی دێوانە وا فێی لێهات زنجیری ئەوێ
ئەی حەڵقەی سلسلەیی توڕڕەیی پەیمان، هاوار!
[1]
#دیوانی پیرەمێردی نەمر#
#پیرەمێرد#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 317 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!