لە ساڵی 1939دا بە ناوی (زەرگەتەیی) یەوە بڵاوی کردۆتەوە
کۆترە باریکەی خاڵ و میل ڕەنگین
لانەت لە پۆپەی دار تووبای بەرین
حق و هووت نەغمەی جبریلی ئەمین
بە گۆنای ئادەم کەوتە سەر زەمین
من و تۆ ڕشتەی بەینەت لەمل بووین
نشیدەخوانی غونچەی یەک گوڵ بووین
سەرمەستی نەشئەی بادەی یەک مل بووین
زادەی سرووشتی یەک ئاو و گڵ بووین
کاتێ یەک باڵ و یەک ماڵ بووین لە دەشت
چینەمان ئەکرد لە دەشت وەک بەهەشت
لە ناکاو دانەی بەدبەختیمان چەشت
لانەمان ڕووخا بە بای شۆری دەشت
هەردوو گرفتار داوی یەک سەییاد
من لە داخا و تۆ لە شاخا ناشاد
دەست بەستەی بێداد چەرخی کەچ بنیاد
نەمردین دیمان ئەم جەژنەی ئازاد
ئەمبینی هەودای داوی نەهاتی
هۆنراوەی پەنجەی چەند هاووڵاتی
دڵسۆز بووم سۆزم ئەدی لە باتی
هەڵۆ پەڕی خۆی بوو بە خەڵاتی
ئێستا کە دەوری دەوران وەرگەڕا
مانگای گەڵباخی مرد و دۆ بڕا
ژۆرناڵ، فورمە، تەپڵ، هەرسێکیان دڕا
نازانم پیاوی بەد چی پێ بڕا؟
1939
[1]
#دیوانی پیرەمێردی نەمر#
#پیرەمێرد#