شەوی ڕابردوو گۆرانیبێژ #شاباز زەمانی# دەستگیر کرا و بەپێی زانیارییەکان ئەو گۆرانیبێژە بەچەکەوە هەڵیکوتاوەتە سەر ماڵی کچێک لە گردی عەلی ناجی بە مەبەستی داواکردنی بڕی 18 هەزار دۆلار کە پێشتر بۆ ئەو کچەی خەرج کردبوو.
بەگوێرەی زانیارییەکان ماوەیەک بەر لە ئێستاش ئەو گۆرانیبێژە بۆ هەمان مەبەست هەڵیکوتابووە سەر ئەو ماڵە.
دوای دروستبوونی دەمەقاڵێ لە نێوان ئەو گۆرانیبێژە و کەسوکاری ئەو کچە، هێزە ئەمنییەکان ئاگادار کراونەتەوە و شاباز زەمانییان دەستگیر کردووە و دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێل و چەکە بێمۆڵەتەکەشیدا گرتووە.
ئەو گۆرانیبێژە بە چەند تۆمەتێک لەوانە، هەڵخەڵەتاندن و هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت دەستگیرکراوە. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 921 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!