#مەسرور بارزانی#، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی شێخ حمێدی دەهام ئەلهادی، سەرۆکی هۆزی شەممەڕ لە سووریا پرسەنامەیەکی ئاڕاستەی بنەماڵە و کەسوکار و هۆزی شەممەڕ لە سووریا کرد.
لە پرسەنامەکەدا هاتووە، کۆچکردوو دۆستی گەلی کورد بوو و ڕۆڵێکی دیاری لە بەهێزکردنی پەیوەندی دۆستانەی نێوان کورد و عەرەب لە سووریا و ئێراقدا هەبوو.
دەقی پرسەنامەکە
بە داخێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی شێخ حمێدی دەهام ئەلهادی، سەرۆکی هۆزی شەممەڕ لە سووریا-م بیست کە دۆستی گەلی کورد بوو و ڕۆڵێکی دیاری لە بەهێزکردنی پەیوەندی دۆستانەی نێوان کورد و عەرەب لە سووریا و ئێڕاقدا هەبوو. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و کەسوکار و دۆست و ئاشنایانی دەکەم. خوای دلۆڤان، گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت. [1]
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 772 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!