$چۆنێتیی ڕێنووسکردنی (هاوەڵناوی چۆنێتیی)$
ئاوەڵناو وشەیەکە وەسفی ناو دەکات، لەناو ڕستەدا دەبێتە دیارخەری ناو و گرێی ناوی درووستدەکات یان دەبێتە تەواوکەری کاری ناتەواو. (هاوەڵناو وشەیەکی واتادارە، =KTML_UnderLine=بە وشەی پێش و پاش خۆیەوە نالکێ=KTML_End=).
دیارخەری ناو/ نموونە: هەناری ترش بەتامە.
تەواوکەری کاری ناتەواو/ نموونە: ئاوەکە سارد بوو.
$هاوەڵناوی چۆنێتیی پێکدێ لەم بەشانە$:
ڕەنگ/ سوور، شین، سپی، مۆر...
تام/ ترش، تفت، سوێر، تاڵ، شیرین...
وشە پێچەوانەکان: سارد گەرم، قەڵەو لاواز، بەرز نزم...
$هاوەڵناوی چۆنێتی لە زماندا (پلە) وەردەگرێ$:
-هەموو هاوەڵناوێکی چۆنێتیی پێی دەوترێ پلەی تایبەت. نموونە: ڕەش، مزر، سارد...
-هاوەڵناوی چۆنێتیی پاشگری (تر) وەردەگرێ و =KTML_UnderLine=پێوەی دەلکێ=KTML_End= پێی دەوترێ پلەی بەراورد:
هاوەڵناوی چۆنێتیی + تر = هاوەڵناوی پلەی بەراورد. نموونە: ڕەشتر، مزرتر، ساردتر...
-هاوەڵناوی چۆنێتیی پاشگری (ترین) وەردەگرێ و =KTML_UnderLine=پێوەی دەلکێ=KTML_End=، پێێ دەوترێ هەوەڵناوی پلەی باڵا:
هاوەڵناوی چۆنێتی + ترین = هاوەڵناوی پلەی باڵا. نموونە: ڕەشترین، مزرترین، ساردترین...
$هاوەڵناو لە ڕووی داڕشتنەوە$:
لە زمانی کوردییدا داڕشتنی هاوەڵناو بۆ وشەی سادە و ناسادە دابەش دەبێت.
یەکەم/ هاوەڵناوی سادە: وەک وشەیەکی سەربەخۆی واتادار =KTML_UnderLine=بە تەنیا دەنووسرێ=KTML_End=، بە وشەکانی پێش یان دوای خۆیەوە نالکێ. نموونە: ئاوی سازگار بۆ خواردنەوە دەشێ.
دووەم/ هاوەڵناوی ناسادە بۆ داڕێژراو و لێکدراو دابەش دەبن.
هاوەڵناوی دارێژراو: وشەیەکی واتاداری سەربەخۆیە، لەگەڵ پێشگر یان پاشگر، هەمووی بەسەریەکەوە دەنووسرێ، واتە: پێشگر یان پاشگر دەلکێ بە بەشە سەربەخۆکەیەوە، هەمووی پێکەوە واتایەکی نوێ درووستدەکەن.
نموونە: ڕووناک، نەخۆش، بەختیار، بریندار، بەتام، بەناز، نووسەر، گەڕۆک، فرۆشتار، گەڕیدە، زانا لەگەڵ نەگۆڕ.
هاوەڵناوی لێکدراو: لە دوو وشەی سادەی واتادار پێکدی، هەندێکجار پێشگر یان پاشگری لەگەڵە، بەسەریەکەوە دەنووسرێ، لەبەر ئەوەی هەموویان بەیەکەوە واتایەکی نوێ درووستدەکەن.
نموونە: چاوباز، بەژنچنار، ڕووبەخاڵ، ژێردەست، بندیوار، دڵپاک، باڵابەرز، شۆڕەسوار، ڕەشئەسمەر لەگەڵ خەباتکەر.
$تێبینی$
ئەم بابەتە وەک ماستەرکڵاس بە ڕێگەی ئۆنڵاین، لە شەوی 12-11-2022 کاتژمێر 9 بۆ 11:30 شەو، بە کاتی کوردستان بە نووسەران و ئەرشیڤوانانی کوردیپێدا پێشکەشکرا.
ئامادەکردنی: ڕیبوار جەمال سەگرمە [1]