بافڵ جەلال تاڵەبانی: دڵمان لەگەڵ خێزان و کەسوکاری قوربانییانی ڕووداوە دڵتەزێنەکەی سلێمانییە
دڵمان لەگەڵ خێزان و کەسوکاری قوربانییانی ڕووداوە دڵتەزێنەکەی ئەمشەو 17-11-2022ی سلێمانییە و هاوسۆزی خانەوادە بەڕێزەکانیانین، هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین و خۆمان بە هاوبەشی ئەم خەمە گەورەیە دەزانین.
داوا لە دامەزراوە پەیوەندیدارەکان دەکەم بە ئەوپەڕی دڵسۆزی و خۆنەویستییەوە ئەرکەکانیان ڕاپەڕێنن و هەموو تواناکانی خۆیان لەپێناو بەهاناوەچوونی لێقەوماواندا بخەنەگەڕ.
#بافڵ تاڵەبانی#
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 835 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!