ناونیشانی بابەت: کاریگەرییەکانی زۆر بەکارهێنانی کرێمی ستیرۆیدەکان چین ؟
ئامادەکردن: د. #شادیار حەمەلاو#
کرێمی ستیرۆیدەکان کەلای زۆربەی هاووڵاتیان ئاشنایە و پێی دەڵێن کرێمی حەساسێت، ئەوەی جێی نیگەرانییە ئەوەیە کە زۆربەی خەڵک ئەم کرێمانە بەبێ ڕێنمایی پزیشک بەکارەهێنن کە ئەوەش کۆمەڵێک گرفت بەدوایی خۆیدا ئەهێنێ کە زۆرکەس لێی بێ ئاگایە.
$کاریگەرییە لاوەکیەکانی ئەم کرێمانە بریتین لە:-$
Tachyphylaxis
ئەگەر کەسەکە ئەم کرێمانە زوو زوو بۆماوەیەکی زۆر بەکاربهێنێت، ئەوا سوودەکەی لەسەر کەسەکە کەمەبێتەوە ئەوەش وا ئەکا کە کە بڕێکی زۆرتر لە کرێمەکە بەکاربهێنێت بەوەش زیانی زیاترەبێت.
skin atrophy
یەکێ لە گرفتەکانی ئەم کرێمانە ئەوەیە کاتێ بۆماوەیەکی زۆر بەکاربێت دەبێتە هۆی پووکانەوەو تەنکبوونی پێستەکە بەتایبەت گەر لەیەک شوین بدرێت ئەوەش سیمایەکی ناشرین ئەبەخشێت و ئەبێتە هۆی چرچبوون و کشانی پێستەکە.
Acne، Rosacea & Hirsutism
کێشەیەکی تری زۆر بەکارهێنانی کرێم و مەرهەمی ستیرۆیدەکان درووست بوونی زیپکە و زیادبوونی موو و سوورهەڵگەرانی پێستە.
Topical steroid allergry
لە 4% بۆ %5 ی خەڵک هەستیاریان هەیە بەرانبەر یەکی لەو مادانەی کە لە درووستکردنی ئەم کرێمانەدا بەکاریەت بەوەش کەسەکە توشی خوران و سوربوونەوە ئەبن
Alteration of infection
زۆر بەکارهێنانی ئەم کرێمانە وا ئەکات کە بەرگری پێست دژی کەڕوو بەکتریاکان کەم ببێتەوەو زووتر توشی نەخۆشیەکانی پێستت ببێت.
بۆیە بەبێ ڕێنمایی پزیشکی پسپۆڕ بەکاری مەهێنن. [1]