ناونیشانی بابەت: کەڕووی پێست هۆکارەکان و نیشانەکانی چین؟ چۆن خۆمان بپارێزین؟ چارەسەر چییە؟
ئامادەکردن: د. #شادیار حەمەلاو#
ئەم نەخۆشیە هۆکارەکەی کەڕووە، کە توشی پێست دەبێت ئەم کەڕوانە زیاتر توشی ئەو شوێنانە دەبن کە گەرمە وەک نێوان ڕانەکان یان بەشی ناوەوەی ڕان و نێوانی پەنجەکانی قاچ.
$هۆکاری توشبوون:$
ئەم هۆکارانەی کەشێکی لەبار درووست دەکەن بۆ تووشبوون بەم نەخۆشییە بریتین لە:
1- زۆری کێش و قەڵەوی.
2- وەرزشوانەکان زیاتر تووشی ئەم حاڵەتە دەبن بەهۆی ئەوەی کە ئارەق زۆر دەکەن.
3- گواستنەوەی بەهۆی بەرکەوتن بە لەشی کەسانی تووش بوو.
4- لەبەرکردنی جلی ئەوکەسانەی کە تووشبوون.
$نیشانەکانی ئەم نەخۆشیە:$
1- خورانی پێست.
2- سوربونەوە.
3- هەڵدانی پێست.
4- سووتانەوە.
$خۆپاراستن:$
1- جلی زۆر تەسک لەبەر نەکرێت.
2- پاکوخاوێنی.
4- بەکارهێنانی بۆدرەی منداڵ.
5- دوای شۆردن وشکی بکرێتەوە.
$چارەسەرکردن:$
1- بەکارهێنانی کرێمی دژ بە کەڕوو.
2- شۆردنی نێوان ڕانەکان و پەنجەکان.
3- وشککردنەوەی دوای وەرزشکردن یان هەر ئارەق کردنەوەیەک.
4- گۆڕینی جلی ژێرەوە هەموو ڕۆژێک جارێک. [1]