ناونیشانی بابەت: گۆشگرە چییە؟ چۆن دەردەکەوێت لەسەر ڕوخساری مندالەکەت؟ چۆن چارەسەر دەکرێت؟
ئامادەکردن: د. #شادیار حەمەلاو#
ئەگەر هەستت بە کیسی بچوکی زیپکە ئاسای سپی کردووە لەسەر لووت و چەناگە و کوڵمی منداڵەکەت ئەوە بزانە حاڵەتێکە پێی دەوترێ گۆشگرە یاخود میلیا لە زمانی پزیشکیدا.
زیاتر لە تازەلەدایکبواندا دەردەکەوێ بەڵام ئەکرێ لەهەر تەمەنێک ڕووبدا.
$هۆکاری درووستبوونی گۆشگرە چییە؟$
گۆشگرە کاتێ درووست دەبێت کە خانە کێراتینیە مردووەکان کۆدەبنەوە و لەژێر پێست بە شێوەی کیسی بچوک دەردەکەون.
$چارەسەری چییە؟$
گۆشگرە هیچ چارەسەرێکی ناوێ چونکە خۆی لە ماوەی 3بۆ 4 هەفتەدا چاک ئەبێت و نامێنێت.
بەشێوەیەکی ئاسایی خوران و سووربوونەوە و ئازاری لەگەڵدا نییە بەڵام ئەگەر ئەمە ڕویدا یەکسەر سەردانی پزیشک بکە.
$دایکی بەرێز باشترە پێستی منداڵەکەت پاک ڕابگریت و هیچ کرێم و بەرهەمێکی زیان بەخش بەکار نەهێنیت.$ [1]