ناونیشانی بابەت: پەڵەی پێست
ئامادەکردن: د. #شادیار حەمەلاو#
بریتییە لە پەڵەی قاوەیی کە لەسەر ڕووخسار درووست دەبێت و بەشێوەیەکی گشتی دوو جۆری هەیە
ئەو پەڵەی کە لەسەر چینی یەکەم درووست دەبێت و پێیدەوترێ epidermal کە ئەمە زیاتر قاوەییە و لاچوونی ئاسانترە وە جۆرەکەی تر ئەو پەڵەی کە لە چینی ناوەوەی پێست درووست دەبێت و پییدەوترێت dermal وە زیاتر بەشێوەی شین دەردەکەوێت و لاچوونی کەمێک زەحمەتە.
$لەو هۆکارانەی وادەکات پەڵەی پێستت هەبێت:-$
1- دووگیانی.
2- بەکارهێنانی هەندێک دەرمان وەک دەرمانەکانی ڕێگریکردن لە دووگیانی.
3- تیشکی خۆر.
خۆپاراستن لەم پەڵانە هەر لە تەمەنێکی منداڵەوە دەست پێدەکات، بەبەکارهێنانی دژە خۆر بۆ پاراستنی پێست دژی تیشکی سەروبنەوشەیی.
پێویستە هۆشیاری هەبێت دەربارەی بەکارهێنانی دژە خۆر بەشێوەیەکی ڕێکوپێک و بە بەردەوامی و وەک پێویستیەک سەیربکرێت کە هۆکارە بۆ دوورکەوتنەوە لە زۆربەی لیکەوتەکانی پێست و لەهەر ئەگەرێکی تووشبوونیش چارەسەرەکەی ئاسانتر دەکات.
بۆ چارەسەرکردنی ئەو پەڵانە سەرەتا بە بەکارهێنانی کرێم دەست پیدەکرێت کە پێویستە لەژێر چاودێری دکتۆری پسپۆر وەربگیرێت و دڵنیاببیتەوە لە کواڵیتیی بەرهەمەکە و جۆری پێست و پەڵەکە، لە ئەگەری سوودنەگەیاندن بە نەخۆشەکە لەیزەر وەک چارەسەر هەڵدەبژێردرێت. [1]