ناونیشانی بابەت: چی بکەیت بۆ ئەوەی پێستێکی بێ زیبکەت هەبێت؟
ئامادەکردن: د. #شادیار حەمەلاو#
بۆ ئەوەی پێستت ڕیقەدار و ساف و بێ زیکە بمێنێتەوە.
بۆ ئەوەی پێستێکی تەندرووست و گەشت هەبێت.
ڕۆژانە بە ڕیزبەندی ئەم خاڵانە جێبەجێ بکە:
بەڵام ڕەچاوی جۆری پێستەکەت بکە گونجاوترین هەڵبژێرە.
1- لابەری میکیاژ (make-up remover) بەکاربێنە.
بەتایبەتی ئەگەر لەو کەسانەی ئەساس بەکار ئەهێنن چونکە ئەبێتە هۆی گیرانی کونیلەکان.
2- پاککەرەوە بەکاربهێنە بۆ شتنی دەمووچاو.
بۆ ئەوەی هەر زیادەیەک بە remover لانەچوبێت لاببرێت
3- تۆنەر.
بیرت نەچی زۆر گرنگە بۆ پاراستنی PH ترشێتی دەموچاو.
4- موقەشیر و سکراب.
بەڵام هەفتەی دووجار، وائەکات هەر زیبکەیەکی ژێرپێست یان چەوری و خانەی مردوو درووست بوبێت لای بەرێت.
5- سیڕەمی تایبەت بە پێی جۆری پێست و تەمەن.
6- شێیارکەرەوە.
زۆر گرنگە بۆ ئەوەی پیستت دوور بێت لە وشکی چەوری دەر نەیات.
7- کرێم یان سیڕەمی دەوروبەری چاوت بیر نەچی.
8- دژەخۆر.
دژەخۆری بێ ئەساس بە بەردەوامی بەکاربێنە لە هەموو جەوەکان.
9- ئاو زۆر بخۆرەوە.
وشک بوونەوە وا ئەکات پێست چەوری زۆر درووست بکات و دەری بات تووشی زیبکەت ئەکات بۆیە ڕۆژانە 8 بۆ 12 پەرداخ ئاو بخۆرەوە.
10- سترێس مەهێڵە.
11- خواردنی تەندرووست بخۆ واز لە خواردنی زۆر شیرین و چەور بێنە وەک چبس. [1]