#ئاکام عومەر#، فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆ، 54 ڕۆژ بەر لە ئێستا لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزەکەیدا لە زنانە بریندار بوو، ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە، 12ی کانونی دووەم، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە ئەڵمانیا گیانی لە دەستدا.
ڕۆژی #19-10-2022# هێزەکانی کۆماندۆ بە سەرپەرشتی ئاکام عومەر، بۆ ئۆپەراسیۆنێک دەچنە سنووری #گەرمیان# لە شارۆچکەی زنانە، بەمەبەستی کێوماڵکردنی سنوورەکە و دەست بەسەردا گرتنی مۆڵگە و پاشماوەکانی داعش لە سنوورەکە، بەڵام تۆڕێکی مین بەهێزەکەدا دەتەقێتەوە. بەو هۆیەوە ئەندامێکی هێزەکە گیان لە دەست دەدات و ئاکام عومەرو حەوت ئەندامی دیکەشیان بریندار دەبن.
ئۆپەراسیۆنەکە لە سنووری تاوێرکەوە لە ناوچەی پەڵکانە و زینانە لە سنووری گەرمیان بووە. دوای ڕووداوەکە میدیای فەرمیی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە ڕاگەیێندراوێکدا گوتی، ئاکام عومەر، فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان بە سەختی برینداربووە و ئەفسەر زوهێر محەمەد گیانی لەدەستداوە و حەوت پێشمەرگەی دیکەی هێزی کۆماندۆی کوردستان برینداربوون.
لە ڕاگەیاندراوێکیشدا، فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان گیان لە دەستدانی فەرماندەی هێزەکەیانی پشت ڕاستکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە (بەداخ و خەمێکی قوڵەوە ئاکامی گەل فەرماندە ئاکام عومەر فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان دوای مانەوەی لە وڵاتی ئەڵمانیا بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی پیرۆزی بەخشیە خاک و نیشتمان، بەڵێنەکەی خۆی لەپێناوی کوردستان بەجێ هێنا و شەهید بوو، ئێمە لە فەرماندەیی کۆماندۆی کوردستان ئەم کۆستە گەورەیە بە هاوڕێ و هاوسەنگەران و دڵسۆزانی ڕادەگەیەنین).
وا بڕیارە تەرمی ئاکام عومەر لە مەڕاسیمێکی فەڕمیدا لە #سلێمانی# بە خاک بسپێردرێت. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 837 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!