ناو: شەوکەت
ناوی باوک: حەمدی ڕەشید
ساڵی لەدایکبوون: 1945
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
شەوکەت حەمدی ڕەشید لە ساڵی 1945 لە گەڕەکی کانێسکانی سلێمانی لەدایکبووە، لە ساڵی 1952 چووەتە قوتابخانەی (کانێسکان)ی سەرەتایی، لە ساڵی 1958 چووەتە ئامادەیی سلێمانی کوڕان و تەواوی کردووە، لە ساڵی 1968 کۆلێژی زانست بەشی (کیمیا)ی لە زانکۆی موسڵ تەواو کردووە.
لە ساڵی 1965 لە قۆناغی سێیەمی زانکۆ لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی بەهۆی ئەندامێتی لە یەکێتی قوتابیانی کوردستان بۆ ماوەیەک دەستگیرکراوەو ئەو ساڵە خوێندنی زانکۆی بە دەرنەچوو بۆ هەژمارکراوە.
لە 28-01-1970 وەک مامۆستای وانەی کیمیا لە ئامادەیی سلێمانی کوڕان دامەزراوە، ساڵی 1975 بووەتە یاریدەدەری بەڕێوەبەری هەمان خوێندنگە، ساڵی 1977 بووە بە بەڕێوەبەری ناوەندی شۆڕشی کوڕان تاوەکو ساڵی 1987 دوای وازهێنانی لە بەڕێوەبەری ناوەندی شۆڕش بووە بە مامۆستا لە ناوەندی برایەتی کوڕان تاوەکو ساڵی 1998.
لە 15-06-1998 بە فەرمانی وزاری کراوە بە سەرپەرشتیاری پسپۆڕی کارگێڕی.
لەماوەی کاری مامۆستایەتیدا بەشداری چەندین خولی بەهێزکردنی بۆ خوێندکارانی پۆلی شەشەمی زانستی، لە ماوەی کاری سەرپەرشتیاریدا چەندین جار وەک سەرۆکی لیژنەی لێکۆڵینەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی خوێندنگاکان دانراوە.
ماوەی 2 ساڵ ئەندامی لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان بووە و لەبەرانبەر سەرکەوتنی لە کارەکانیدا لە لایەن وەزارەتی پەروەردەوە دەست خۆشی لێکراوە.
بەشداری دوو کۆنگرەی پەروەردەیی کردووە، وەک سەرۆکی لیژنەی خوێندنگە ناوەندی و دواناوەندییەکان.
بە پێشنیازی مامۆستا شەوکەت بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە چەندین خوێندنگای ناوەندی لە گوندەکاندا کردۆتەوە کە تا ئێستا 2022 خوێندن تێیاندا بەردەوامە.
دوای نزیکەی 40 ساڵ خزمەت لە بواری پەروەردەو فێرکردن لە 31-12-2008 خانەنشین بووە. [1]