ناو: لەتیف
ناوی باوک: بولس ئستیفان سەراف
ساڵی لەدایکبوون: 1937
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
لەتیف بولس ئستیفان سەراف، لە ساڵی 1937 خێزانێکی کریستیان دێرێن لە گەڕەکی گۆیژەی سلێمانی لەدایکبووە. خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی گۆیژەی کوڕان تەواو کردووە، لە ئامادەیی سلێمانی کوڕان ناوەندی و دواناوەندی خوێندووە، دواتر چووەتە خولی پەروەردەیی سلێمانی و لە 06-02-1961 بە مامۆستا دامەزراوە لە قوتابخانەی بێستانسووری سەر شارەدێی عەربەت.
لە 01-09-1963 گواستراوەتەوە بۆ قوتابخانەی سەرشەقامی دووەم کە ئەوکات مامۆستا (عەزیز شاڵی) بەڕێوەبەری قوتابخانەکە بووە. دواتر مامۆستا (کەریم زەند) بووە بە بەڕێوەبەر و ناوی قوتابخانەی گۆڕیوە بۆ قوتابخانەی (#کوردی#) بەناوی(مستەفا بەگی کوردی) شاعیر.
دواتر مامۆستا (عەبدوڵڵا میدیا) بووە بە بەڕێوەبەر و مامۆستا لەتیف بۆ ماوەی (13) ساڵ یاریدەدەر بووە، دوای خانەنشین بوونی مامۆستا عەبدوڵڵا، مامۆستا لەتیف بووە بە بەڕێوەبەری قوتابخانە، لەدوای (3) ساڵ دەستبەرداری بەڕێوەبەری قوتابخانەکە بووە، لەبەرئەوەی حزبی بەعس فشاریان خستۆتە سەر بچێتە ژێر ڕکێفی ئەوان و وەک یاریدەدەر گواستراوەتەوە بۆ قوتابخانەی پەیمانی سەرەتایی کە مامۆستا (فوئاد محەمەد عەلی) بەڕێوەبەری بووە، دواتر ناوی قوتابخانەکە کرا بە (سیڤەر)، لەو ماوەیەدا بۆ ماوەی 3 ساڵ خۆی خانەنشین کرد، لە ساڵی 1991-1994 بەمەبەستی ڕزگاربوون لە دەست جەیش شەعبی.
لەدوای ڕاپەڕینی 1991 جارێکی تر گەڕاوەتەوە قوتابخانەی سیڤەر و بووە بە یاریدەدەر لە ڕۆژی 31-05-2005 دوای 41 ساڵ خزمەتی مامۆستایەتی و یاریدەدەر و بەڕێوەبەر خانەنشین بووە. لە ساڵی 1975 ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوەو 3 کوڕی هەیە بەناوەکانی (زانا، دانا، دیلان). [1]