ناو: عیزەت
ناوی باوک: تاهیر
ساڵی لەدایکبوون: 1921
ساڵی کۆچی دوایی: 2008
شوێنی لەدایکبوون: #کۆیە#
شوێنی کۆچی دوایی: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
ناوی عیزەت تاهیرە ساڵی 1921 لە شاری کۆیە لەدایکبووە قۆناغی خوێندی سەرەتایی لە کۆیە تەواو کردووە قوناغی ناوەندی و ئامادەیی لە کۆیەو کەرکووک تەواو کردووە پاشان دەچیتە بەغدا بەشی وێژەی بۆ ماوەی سێ مانگ تەواو ی دەکات. ساڵی 1940 وەک مامۆستا دادەمەزرێت لە قوتابخانەی بەکرەجۆی سەرەتایی بۆ ماوەی ساڵێک پاشان دەگواسرێتەوە بۆ عەواڵان بۆ ماوەی ساڵێک ساڵی1942 دەگواسرێتەوە بۆ قوتابخانەی بنگرد تاکۆتایی ساڵی 1946 پاشان دەگواسرێتەوە بۆ قەمچوغە و سەرگەڵو بۆ ماوی سئ ساڵ. ساڵی 1950 دەگواسرێتەوە بۆ سلیێمانی بۆ قوتابخانەی (عەبدولئیلا) وەک مامۆستا.ساڵی 1954 بەفەرمانی پارێزگاری سلیێمانی دەگواسرێتەوە بۆ بنگرد وەک بەڕێوەبەر.ساڵی 1958 دوایی شۆڕشی 14 تەموز دەگواسرێتەوە بۆ سلێمانی.ساڵی 19621963 لە لایەن ڕژێمی ئەوسەردەمەوە دەسگیر دەکرێت پاشان دەگواسرێتەوە بۆ پارێزگای بابل (حلە) تاساڵی 1966 دەگواسرێتەوە بۆ سلێمانی و دەبێتە بەڕێوەبەری قوتابخانەی بێخود. پاش (32) ساڵ خزمەت لە بواری پەروەدەدا ساڵی 1972 خانە نشین دەکرێت.ساڵی 2008 لەسلیێمانی کۆچی دوایی دەکات. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 46 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!