ناو: محەمەد
ناوی باوک: باقی سەعید بەرزنجی
ساڵی لەدایکبوون: 1935
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
محەمەد باقی سەعید بەرزنجی لە ساڵی (1935) لە گەڕەکی گۆیژەی شاری سلێمانی لەدایکبووە. خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی (غازی) تەواوکردووە. لە ساڵی 1951 چووەتە خانەی مامۆستایان لەبەغدا، لە ساڵی 1952 بەشداری ڕاپەڕینی بەغدای کردووە بۆ ماوەی ساڵێک لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی دوورخراوەتەوە، لە ساڵی 1955 لەبەر زیرەکی و بەرزی نمرەکانیەوە بە پلەی نایاب بە بێ تاقیکردنەوە دەرچووە، ساڵی 1956 وەک مامۆستا لە (ماوەت) دەستبەکار بووەو بۆ ماوەی ساڵێک، دواتر گواستراوەتەوە بۆ (زێوێ) دواتر چووەتە قەڵادزێ.
دوای شۆڕشی 14 تەموز گواستراوەتەوە بۆ قوتابخانەی (بەرزان) لە سلیێمانی. بەهۆی هەڵوێستی سیاسییەوە چەندین جار گواستراوەتەوە بۆ (قوتابخانەی ئیبن خەلەکان _ بەڕێوەبەری بەشی ناوخۆیی _ دیوانیە _ قوتابخانەی سوورکێو _ یاریدەدەری قوتابخانەی نەوڕۆز). ساڵی 1961 یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ' لەیەکەم کۆنگرەدا بووەتە ئەندامی سکرتاریەت و ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری (ئامانج) بووە، ساڵی 1963 بەهۆی دەستگیرکردن و شەهیدکردنی ئەندامانی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستانەوە بە ناچاری بووەتە سکرتێری یەکەمی (ی.م) تا کۆنگرەی دووەم لە ساڵی 1967. ساڵی 1973 بەشداری خولێکی بەڕێوەبەری قوتابخانەی کردووەو بووەتە یەکەمی خولەکە بە ناچاری دەکرێتە بەڕێوەبەری قوتابخانەی (ئەمین زەکی).ساڵی (1964) ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و خاوەنی (3کوڕو کچێکە).بەهۆی هەڵویستی کوردایەتیەوە چەندین جار گیراوەو ماڵی تاڵان کراوەو نەفی کراوە تائیستا سوودمەند نەبووە و قەرەبوو نەکراوەتەوە. لە ڕوی چالاکی کۆمەڵایەتی و و ڕۆشنبیری و نووسیندا لە زۆر گۆڤارو ڕۆژنامەدا هاوبەشی کردووەو نووسینی هەیە دەربارەی (پەروەردە _ مێژوو _ سیاسەت) لەسەر ئەرکی خۆی چەندین پەڕتووکی بە چاپ گەیاندووە:
1- بۆ مێژوو ئینزیبات خانەو تاوانەکانی زەعیم سدیق بیرەوەری چاپی سێیەم.
2- بۆ مێژوو چەند خاڵێکی چاکسازی بۆ بەردەم کاربەدەستانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
3- بۆ مێژوو یادەوەریم دەربارەی دامەزراندنی (ی-م-ک).
4- بۆ مێژوو کەرکووک و نەتەوەکانی دەوروپشتی و ژیانیان بەدرێژایی مێژوو.
5- بۆ مێژوو ئاساییشی نەتەوەیی کورد و خاکی کوردستان پەندە مێژووییەکان و عیبرەت.
6- بۆ مێژوو پوختەیەک لە مێژوو ساغکردنەوەی مێژووی (نەورۆز کاوەی ئاسنگەرە) توێژینەوە.
7- بۆ مێژوو پەڕتووکێک بەناوی (فرمێسکی ڕۆشنا).
ساڵی (1983) لەسەرداوای خۆی خانە نشین کراوەو لە ئیستا 2022 لە نەرویج دەژی. [1]