تاوەکو ئێستا خێزانی #کازم فاروق# ئامادە نین شوێنی کوڕەکەیان ئاشکرا بکەن، ناوبراو لە وڵاتی سویدە و چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت.
چەند پەڕڵەمانتارێکی پەڕڵەمانی کوردستان بەدواداچوونیان بۆ شوێنی نیشتەجێبوونی ئێستای کازم فاروق، پەڕڵەمانتاری پێشووی نەوەی نوێ لە پەڕڵەمانی کوردستان کردووە. دەرکەوتووە ناوبراو ڤیزای دە ساڵی وڵاتی بەریتانیای هەیە، بەڵام بە هیچ شێوەیەک لەو وڵاتە نییە و داوای مافی پەنابەریشی نەکردووە.
تاوەکو ئێستا خانەوادەی ناوبرا بەهۆی ترسیان لە ژیانی ناوبراو ئامادە نەبوون شوێنی ڕاستەقینەی نیشتەجێبوونی کوڕەکەیان ئاشکرا بکەن، بەڵام ئێستا ناوبراو لە لە وڵاتی سوید چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت.
دۆخی تەندرووستی تەندرووستی ناوبراو پێشکەوتنێکی ئەوتۆی بەخۆیەوە نەدیوە بەراورد بە چەند مانگی ڕابردوو، بۆیە بەردەوام چاودێری دەکرێت و چارەسەر وەردەگرێت. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 600 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!