کاکۆڵی هەیە وەک بابۆڵەیە، خواردنی بەتامە و بێ بۆڵەیە
جارێک شیرینە، جارێک سوێر دەکرێ، بۆ برژاندن دەبێ بە کولێرەش دەکرێ
مەبەست لە گەنمەشامییە، کاکۆڵ: مووی پێشەوەی سەرە کە بۆ جوانی دەهێڵرێتەوە، بابۆڵە: پارووی پێچراوە. (فەرهەنگی شێخانی) ، کاکۆڵی هەیە وەک بابۆڵەیە، مەبەست لە گەنمەشامییە کە وەک بابۆڵەوایە، هەروەها ڕیشاڵێکی پێوەیە بە کاکۆڵی پێشی سەر چووێنراوە، خواردنی بەتامە و بێ بۆڵەیە، واتە: بێ کێشە دەخورێ، هەروەها بەچەند شێوەیەک دەخورێ، هەندێک کەس ئارەزوو دەکەن بە سوێریی و هەندێکی تر بە شیرینیی، هەندێک بە برژاندن و هەندێک ئاردی گەنمەشامی دەکەن بەنان. وەڵام (گەنمەشامی) . [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 310 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!