$دەسبەتاڵی سیاسی کوردی لەسەر مێز$
#ئیدریس مستەفا#
پێرێکە هەردوو سەرۆکایەتیەکەی هەرێم لە ئەڵمانیا لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاساییشی نێونەتەوەیی میونیخ لەگەڵ سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دانیشتن وەک لە وێنەکەدا دیارە. وەک هاووڵاتیەکی کورد و خەمخۆرێکی سیاسی بۆ ئەو وڵاتە دوو سێ شت دەلێم لەسەر ئەو وێنەیە چونکە من خۆم بە سیاسی دادەنێم و حەز دەکەم و دەشمەوێ سیاسەت کردن لەو وڵاتە جێ کەوتەبێ جا ئەو سیاسەتکردنە چەندە و چۆنە ئاڕاستەکەی چییە ئەوە باسێکی ترە؛ چونکە کە سیاسەت هەبوو دەکرێ قسەی سیاسی بکرێ و ژوورێکێش بۆ باس و خواس هەبێ هەرچەندە جیاوازیەکان وەک ئاسمان و ڕێسمان بن.
بەهەرحاڵ، ....
ئەمە چەندەمین جارە دەبینین کە بەرپرس و سەرکردە دەسەڵاتداریەکانی کوردی کاتێک لەگەڵ نوێنەرانی وڵاتێک یان دەزگایەکی جیهانی دادەنیشن دەستیان بەتاڵە و هیچ کاغەز و قەڵەمێکیان لەبەردەستدا نییە لە کاتێکدا ئەوانەی بەرانبەریان پڕ کاغەز و قەڵەم بەدەستن و تێبینی و خاڵەکانی دانێشتەکە دەنووسنەوە. ئەوەی سەیرە، میدیاکانیان لە کوردستان دەڵێن باس و خواسێکی چڕ و پڕیان کرد و تەوەرەکانی گفتوگۆکان بریتی بوون لە دۆخی ناوچەکە و ئاڵوگۆڕەکانی دەوروبەر و ڕووداوە پێشهاتەکان و ترسی داعش و مەسەلەی پەنابەری و ..... هتد. باشە دەکرێ ئەم هەموو تەوەرانە هەر ئاوها بە زارەکی باس بکرێن، ئەگەر وایە ئەی بۆ هەمیشە ئەوانی بەرانبەریان تۆماری خاڵەکانی گفتوگۆکان دەکەن؟
ئەم وێنەیە ئەوەمان پێ دەڵێ کە بەرپرس و سەرکردەی کورد نەک هەر سیاسی نین بەڵکوو نازانن سیاسەت بکەن، هۆکارەکەش ئەوەیە کە ئەرک و کاریان سیاسەت کردن نییە بەڵکوو دەسەڵاتدارێتیە و هەرچەندە شەهادەی سیاسیەتیان پێ بێ و مەکتەب سیاسی و ئۆرگانەکانی تر هەبن ئەوا تەنیا شکڵیە و دەوری دیوەخانێک دەبینن؛ ئەگەرنا، لەگەڵ کەسی یەکەمی گەورەترین ڕێکخراوی جیهانی دابنیشی کە سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانە دەبێ ئاوها بێ خەم و دەم بە خەندە و بە دەستی خاڵی دابنیشی. سیاسەت و دەسەڵاتدارێتی دوو شتی جیاوازن. دەسەڵاتدارێتی لە پێش سیاسەتەوە هەبووە و سیاسەت زانستێکە بۆ بەڕێوەبردنی دەسەڵاتێکی شاری و وڵاتی و دەوڵەتی هاتە ئاراوە و کرۆکی هەبوونی سیاسەتیش بەڕێوەبردنی ئەو شتانەیە. هەر کاتێک ئەو شتانە وێڵ کران و وەلانران یاخود بوونیان نەبوو لە کارنامەی دەسەڵاتێکدا ئەوا ئەو دەسەڵاتە خاڵیە لە چەمکی میللەت و نەتەوە و نیشتمان و خەمی وڵات و خەڵک. لێرەدا دەکری ئەوە بڵێێن گەر ئەوانە ڕاوێژکاری سیاسیان هەیە، ئەی ئەو ڕاوێژکارانە لە کوێن و ئیشیان چییە! ئایا گوێیان لێ ڕادەگیرێت یان ڕاوێژکارەکانیش هزری سیاسیان هەر ئەوەندە بڕ دەکات. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 527 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!